send link to app

Dr. Abdul Wahid app for iPhone and iPad


4.6 ( 3696 ratings )
Education Book
Developer: Rebaz Raouf
Free
Current version: 1.0.8, last update: 4 years ago
First release : 04 Jun 2018
App size: 48 Mb

ئه‌پلیكه‌یشنی د.عبدالواحد

کۆکراوەیەکە لە کار و چالاکیە پزیشیکی و بانگەوازیەکانی د.عبدالواحد.
سەرەرای ئەوەی سەردانکەر دەتوانێت ئاشنای پوختەیەک لە ژیانی د.عبدالواحد ببێت، ئەم ئاپە پێکهاتوە لە دوو بەشی سەرەکی:

بەشی بانگەواز:

پێکهاتوە لە بەشی ڤیدیۆیی کە ڕاستەوخۆ بەستراوەتەوە بە چەناڵی فەڕمی یوتوبەوە و سەرجەم وتارەکان لە چەند پلەی لیستێکدا پۆلێن کراون و بینەر دەتوانێت بەئاسانی هەموو وتارەکان ببینێ لەوانە زنجیرە وتاری دڵ، زنجیرە وتاری بیر و باوەڕ، زنجیرە وتاری کۆرپەلە زانی.... . هەروەها لەبەشی نوسیەنەکاندا سەرجەم وتارەکان پوختەکراون و نوسراونەتەوە بەشێوەیکی جوان، سەرباری ئەوەش بۆ زیاتر ئاسانکاری بۆ سەردانکەرانمان سەرجەم وتارەکان خراونەتە سەر بە شێوەی دەنگی و بەکارهێنەر دەتوانیت بە ئاسانترین شێوە وتاری دلخوازی خۆی دابگرێتە ناو مۆبایلەکەی و لەکاتی نەبونی ئینتەرنێتدا گوێبیستی وتارەکان ببیتەوە، یەکێکی تر لە تایبەتمەندیەکانی کەناڵەکە ئەوەیە بینەر دەتوانێت بینەری پەخشی ڕاستەوخۆی لایڤەکانمان ببێت کە لەڕێگەی ئاگادارکەرەوە ئاگاداری دەدرێت.

بەشی دووەم ئاپ بریتەیە لە بەشی پزیشکی:

لەم بەشەدا هەوڵمداوە سەرجەم چالاکیە پزیشکیەکانی د.عبدالواحد لە چوار بەشدا کۆبکەمەوە ئەوەی جێگەی سەرنجە لەڕێگەی ئەم ئاپەوە دەتوانریت ناوی نەخۆش تۆمار بکرێ، سەردانکەران دەتوانن ڕۆژانە تەنیا 10 نەخۆش بنوسن، لە هەنگاوی ئایندەتردا هەوڵ دەدەم سەرجەم ناو تۆمارکردنەکان لە ڕێگەی ئاپلیکەیشنەوە ببێت. یەکێکی تر لە بەشەکانی بەشی پزیشکی، بریتیە لە بەشی نوسینەکان کە لە نوسینە پزیشکیەکانی د.عبدالواحد و لە ڕێنمایی تەندروستی پێکهاتوە . یەکێکی تر لە ئایکۆنەکانی بەشی پزیشکی بریتیە لە چالاکیە کردەییەکانی د.عبدالواحد کە تێیدا چەند زانیاریەک بەردەستخراون سەبارەت بە ژمارەی ڕۆژانە و جۆری نەخۆش و نەشتەرگەریەکان بڵاوکراونەتەوە لەگەڵ زانیاری پێویست سەبارەت بە پسپۆری کاک دکتۆر. هەروەها سەرجەم لێکۆڵینەوە پزیشکیەکان و داهێنانە پزیشکیەکانی لە جۆرناڵە جیهانیەکان بڵاوکراونەتەوە. لەکۆتایدا لە ڕێگەی ئەم ئاپەوە دەمەوێت هەنگاوێک بنێم بۆ زیاتر بەرەوپێشبردنی بانگەوازی ئیسلامی و زیاتر ئاسانکاری کردن و بۆئەوەی تەکنەلۆژیا بکەمەوە هەوارێک بۆ خواپەرستی و لە داهاتوشدا بتوانم بانگخوازانی کورد ئاشنا بکەم بە جیهانی دەرەوە و بانگخوازانی کوردیش بتوانن رۆڵی خۆیان پشخستنی ئەم ئیسلامە بە جیهانی دەرەوە .

dr abdulwahid
abdul wahid
dr abdul wahid